دەتەوێ بچیتە ژوورەوە یان ببیتە ئەندامی فەیسبووک؟
هەژماری فەیسبووکەکەت بەدەست بهێنەرەوە ئەگەر ناتوانیت بچیتە ژوورەوە
ئەگەر گومان دەکەیت هەژمارەکەت هاک کرابێت، سەردانی www.facebook.com/hacked بکە لەسەر ئامێرێک کە پێشتر بەکارت هێنابێت بۆ چوونە ناو فەیسبووکەوە.
ئەگەر دەستڕاگەیشتنت بەو ئیمەیڵ یان ژمارە تەلەفۆنە هەبێت کە بەکاری دەهێنیت بۆ چوونەژوورەوە
ئەگەر هێشتا دەتوانیت ئیمەیڵ و کورتەنامەت لە ئێمەوە پێ بگات، هەوڵ بدە بۆ دانانەوەی تێپەڕەوشەکەت.
ئەگەر کۆدت لە ئێمەوە پێ ناگات بۆ دانانەوەی تێپەڕەوشەکەت:
  • دڵنیا ببەرەوە کە کۆدەکە نەچووەتە پەڕگەی نەخوازراو یان خاشاکەکەتەوە.
  • پەیوەندیت بە تۆڕەوە بپشکنە. پێویستت بە هەبوونی پەیوەندیی تۆڕ دەبێت بۆ وەرگرتنی کۆدەکە.
  • چەند خولەکێک بوەستە، پاشان داواکردنی کۆدێکی نوێ تاقی بکەرەوە.
ئەگەر چیدی دەستڕاگەیشتنت بە ئیمەیڵ یان ژمارە تەلەفۆنی هەژمارەکەت نییە
ئەگەر ناتوانیت ئیمەیڵ یان کورتە نامەت لە ئێمەوە پێ بگات، ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت یەلەفۆنەکەتت لەدەست داوە، یان گۆڕیوتە، یاخود ئیمەیڵەکەت هاک کراوە، بزانە چۆن هەژمارەکەت بهێنیتەوە ئەگەر نەتوانیت دەستت بە ئیمەیڵ یان ژمارە تەلەفۆنەکەت بگات.
ئەگەر پێت وایە هەژمارەکەت هاک کراوە
بزانە چی بکەیت ئەگەر پێت وایە هۆکاری ئەوەی ناتوانیت بچیتە ژوورەوە ئەوەیە کە هەژمارەکەت هاک کراوە.
کوردیی ناوەندی
+
‎Meta © 2025‎